KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەو قوتابییانەی لە زانکۆلاین ناویان نەگەڕاوەتەوە دەتوانن گرفتەکانیان چاک بکەن و دووبارە پێشکەشی بکەنەوە.
خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوتووە: "ئەمساڵ ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی 56 هەزار و 130 قوتابیین، لە کۆی 55 هەزار و 871 خوێندکار کە داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، 53 هەزار و 79 خوێندکار وەرگیراون و کە دەرچووانی کەرکوك، شەنگال و خانەقین و دەرچووانی خوێندنگە پیشەییەکانیشی تێدایە".
گوتیشی"هەر خوێندکارێک ئەو شوێنەی کە لێی وەرگیراوە بە دڵی نیە دەتوانێت لە سیستەمەکە شوێنی بگۆڕێت، هەروەها ئەو خوێندکارانەی کە هیچ داواکارییەکیان پێشکەش نەکردووە جیاوازن لەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە و وەرنەگیراون، لەبەر ئەوەی کە ئەو داواکارییانەی پێشکەشی کردووە لەگەڵ نمرەکەی نەگونجاوە، لەناو سیستەمەکەی خۆی ئەو کورسییە بەتاڵانەی دەخاتە بەردەست کە نمرەکەی تێدا وەرگیراوە."
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە: "سیستەمەکە پێشکەوتووە، تاکوو ئێستا هیچ گلەییەک لە سیستەمەکە نەکراوە و گرفتێکی وای نەبووە ناڕەزایی لەبارەوە دروست بێت."
دەشڵێت:"ئەوانەی بەهۆی گرفت لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان ناویان نەگەڕاوەتەوە، دەتوانن لەسەر هەمان سیستەم چاکی بکەنەوە و پێشکەشی بکەنەوە، بۆیە مافیان نەفەوتاوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه