گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری له‌سه‌ر تیمی (هه‌ژماری من) و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) ده‌خاته روو و باس له كۆبوونه‌وه‌ی تیمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی ئه‌و بانكه بۆ (کوردستان پریس) ده‌كات.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ (کوردستان پریس) گوتی: "بە مەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی ڕێکارەکان لە چوارچێوەی پرۆژەی (هەژماری من)، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7ی 11ی 2024، هەردوو تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) کۆ دەبنەوە."
گوته‌بێژی حكوومه‌ت ئه‌وه‌شی خسته روو: "ئەو بانکانەی پرۆژەی (هەژماری من) لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دانانیان پێدا نراوە، یاسایین و هیچ کێشەیان نییە."
وەڵام بدەوه