شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە كە ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەی سێشەممە تەمومژێكی چڕ دروست دەبێت، بۆیە بە وریاییەوە مامەڵە بكەن بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسییەوە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەی سێشەممە لە بەشێكی شارەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق تەمومژ دروست دەبێت.
راشیگەیاند: بەهۆی ئەم تەمومژەوە مەودای بینین بۆ 2-4 كم كەم دەبێتەوە، بۆیە دەبێت شوفێران و هاووڵاتییان لەسەر شەقام و رێگاكان ئاگاداری خۆیان بن و بە وریاییەوە مامەڵە بكەن بۆ دووربن لە مەترسییەوە.
كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی سێشەممە لە كاتەكانی دوای هەڵهاتنی خۆر، تەمومژ كەمتر دەبێتەوە و كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه