Kurdistan Press - هەولێر لەبارەی پشووی سبەیی بڕیاریدا هەولێر لەبارەی پشووی سبەیی بڕیاریدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر لەبارەی پشووی سبەیی بڕیاریدا

راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر: 

دەقی راگەیەنراوەكە

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، تیمەکانی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەموو جۆرە ئامادەکارییەک و ڕێوشوێنێکی پێویستیان بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ گرتۆتەبەر و تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و ئاوەڕۆكانی شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و دەرەوەى شار و کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران پاککراوەتەوە.

 ئەوە جگە لەوەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی داڕشتنی ئەو پلان و بەرنامە و ڕێگه‌ چارەسەرییانەی لە سنووری پارێزگاکەمان بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و چارەسەرى هۆکارەکانى دروستبوون و هەر ئەگەرێکى نەخوازراو چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی جیاجیا ئەنجامدراون لە دروستکردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی و فراوانکردن و پاککردنەوەی ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەندەکان و دروستکردنی چەندین بەنداو، کە لە ئێستادا بەشێکیان تەوابوونە و بەشێکی تریشیان بەڕێژەی جیاواز لە بواری جێبەجێکردندا، توانراوە ئیدارەی حاڵەتەکانی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینانە بدرێت و کۆنتڕۆڵی بکرێت کە لە شارەکەمان داباریوە.

بۆیە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی، پشتیوان بە خودای گەورە هەموو لایەک سەلامەت دەبن، 

سەبارەت بە پشووی سبەیش، وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2024.11.3 بکرێت بە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه