Kurdistan Press - فارس عیسا: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکان بەپێی دەستوور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات فارس عیسا: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکان بەپێی دەستوور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فارس عیسا: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکان بەپێی دەستوور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراقی کۆ بێتەوە. سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و لەسەر کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆ دەکرێت و حکوومەتی هەرێم دەیەوێت کێشەکان بەپێی دەستوور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ 23/7/2022 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای عێراقی کۆ بێتەوە و ئامانجی سەردانەکەیشی گفتوگۆکردنە بۆ ئەوەی لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆ بکەن، بەتایبەت مەلەفی نەوت و گاز.

لەم بارەیەوە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆ دەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کۆی ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەن''.

فارس عیسا گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا