ئاشکراشی کرد کە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی 22ـی 07ـی 2022 نزم دەبێتەوە، هەروەها بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی خستەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو نزم دەبێتەوە.
هەروەها کەشناسی گەمرترین شوێن و فێنکترینی ئاشکرا کردووە کە بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار کراوی ئەمڕۆ لە چۆمان گەیشتووەتە 32 پلەی سیلیزی، هەروەها خانەقینیش بە 47 پلە وەک گەرمترین ناوچە ئاماژەی پێ دراوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌مشێوه ده‌بێت: هه‌ولێر 27-41، سلێمانی 28-40، دهۆك 27-40، كه‌ركووك 31-43، هه‌ڵه‌بجه 29-41، سۆران 25-40، رانییه 24-40، گه‌رمیان 32-46، ئاكرێ 26-40، ئامێدی 23-37، حاجی ئۆمه‌ران 18-30 و به‌رده‌ڕه‌ش 30-40.
وەڵام بدەوه