Kurdistan Press - ئاگاداریەکى گرنگ لە وەزارەتی ئەوقافەوە ئاگاداریەکى گرنگ لە وەزارەتی ئەوقافەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەکى گرنگ لە وەزارەتی ئەوقافەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە  ئەم ساڵ ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە و پێویستە ئەو كەسانە چوار ملیۆن دینار ڕادەستی وەزارەت بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ی ئۆكتۆبەر، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بە "کوردستان پریس"ی ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف وەرگرتنی بڕی دیاریكراو دەستی پێ كردووە لەو حاجییانەی ئەمساڵ ناویان هاتووەتەوە كە بۆ هەر كەسێك چوار ملیۆن دینارە و پێویستە پێش وادەی دیاریكراو ڕادەستی وەزارەتی بكەن تا مافی هیچ كەسێك نەفەوتێت.

ئاماژەی بەوە كرد، دواین وادە بۆ ڕادەستكردنی پارە بە وەزارەتی ئەوقاف مانگی یانزە دەبێت و تا ئەو كاتە هەر كەسێك ئەو بڕە ڕادەست نەكات كەسی تر دەخرێتە شوێنی.

ئەوەشی باسكرد، ئەو بڕەی لەلایەن ئەوقافەوە داواكراوە لە حاجیانی  ئەمساڵ گوژمەی یەكەمە، بۆ دیاریكردنی نرخی كۆتایی چاوەڕوانن حكوومەتی عێراق نرخی كۆتایی دیاریی بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه