Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنى مووچەى ئەو توێژە ڕاگەیاندرا کاتى دابەشکردنى مووچەى ئەو توێژە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنى مووچەى ئەو توێژە ڕاگەیاندرا

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت”.

عەلی ڕەووف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم ڕایگەیاند، بوپێی  نووسراوى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی میلاکات دابەشبکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

لەلایەکی ترەوە کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد، سەرجەم رێکارە داراییەکانى مامۆستایانى گرێبەست لە وەزارەتەکانى دارایى و پەروەردە تەواو بوون و ئەمڕۆ گشتاندنیان بۆ دەکرێت و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى ئەیلوولى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت.

رۆژى 25ـی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه