بەرپرسێکی دابهشكردنی سووتهمهنی، ئاشکرای دەکات دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بەردەوامە.
ئاری كاكهشین، بهڕێوهبهری دابهشكردنی سووتهمهنیی ههولێر ڕایگهیاند: "دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە ناو سەنتەری هەولێر بەردەوامە و بەشێکی زۆری بریکارەکان نەوتیان پێگەیشتووە."
لای خۆیەوە، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، سبەینێ پێنجشەممە، 24ی 10 نەوت بەسەر گشت هاووڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سووتەمەنییەوە دابەش دەکرێن بەسەر گەڕەکەکاندا و هاووڵاتییان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن، بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لە شوێنی دابەشکردنەوە .
پێشتر لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی کردەوە، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان کراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاماژەی بەوە دابوو، نەوتی سپیی ماڵان، بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، کە 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە وچوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.
نەوت سەرەتا لە رۆژی 12/9/2024، لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی کرا.
وەڵام بدەوه