Kurdistan Press - مەسرور بارزانی: حکوومەتی فیدڕاڵ لە 2013ـوە پشکی دامەزراندنی لە هەرێمی کوردستان نەهێشتووە مەسرور بارزانی: حکوومەتی فیدڕاڵ لە 2013ـوە پشکی دامەزراندنی لە هەرێمی کوردستان نەهێشتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی: حکوومەتی فیدڕاڵ لە 2013ـوە پشکی دامەزراندنی لە هەرێمی کوردستان نەهێشتووە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌ جیاكانی پاریزگه‌ی دهۆك گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ئه‌نجامدا و باسی له‌ چه‌ندین بابه‌تی ناوخۆیی، عێراقی، ناوچه‌یی و جیهانی كرد.

 یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت تیشكی خسته‌ سه‌ر و گوتی، چه‌ند جار گله‌ییان له‌ حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه‌، كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه‌ پشكی دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه‌.

مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌، حكوومه‌ت پێی خۆشه‌ هه‌ر تاكێكی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌نی داهات و ده‌رامه‌تی خۆی، ئه‌مه‌ش له‌ كه‌رتی گشتی یاخود تایبه‌تی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هه‌موو ده‌رچوویه‌كی زانكۆ دابمه‌زرێنێت، مانای وایه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه‌.

مه‌سرور بارزانی گوتیشی: حكوومه‌ت ده‌بێت ده‌رفه‌تی جیا جیا بۆ خه‌ڵك به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا كار بكات و ڕۆڵ ببینێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌مان ئه‌و پرسه‌یان باس كردووه‌ و ته‌نانه‌ت گله‌ییان له‌ حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه‌، بۆچی پشكی دامه‌زراندن له‌ عێراق، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2013ـوه‌ هیچ ڕێژه‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردووه‌ تاوه‌كوو گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ دابمه‌زرێندرێن، كه‌ ئه‌مه‌ش تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی پێویستی پێیه‌تی یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه‌ بۆ كاركردن له‌ حكوومه‌ت، دایانبمه‌زرێنێت، به‌ڵام دیسان قسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵك هه‌ر نایه‌نه‌ دامه‌زراندن، ئه‌ی چاره‌نووسی ئه‌وان چی ده‌بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، باشترین ڕێگه‌ بریتییه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ئاسانكارییان بۆ بكرێت، به‌ تایبه‌تی كه‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندان گه‌نجه‌ و ده‌توانن له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاری دامه‌زراوه‌یی ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، كاری باشتر بكه‌ن و تواناكانیان به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر بخه‌نه‌ گه‌ڕ و له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌ هاوكارییان بكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پشتیوان به‌ خوا حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ڤه‌ری شیلادزێ ده‌بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه