Kurdistan Press - هۆشداریەکى بەپەلە لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە هۆشداریەکى بەپەلە لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەکى بەپەلە لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە

گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە نوێنەری هەموو حزبەكان لە بنكە و وێستگەكانی دەنگدان دان و دەتوانن لەسەر هەر پێشێلكارییەك سكاڵا تۆمار بكەن.
ئەمڕۆ هەیینی 18ی 10ی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: "حزبەكان نوێنەریان لە تێكڕای بنكە و وێستگەكانی دەنگدان هەیە و بۆ هەر پێشێلكارییەك دەتوانن سكاڵای خۆیان تۆمار بكەن."
گوتیشی: "هەر كەسێك هۆكاری دروستبوونی خروقات و پێشێلكاری بێت، سزای یاسایی دەدرێت."
گوتەبێژی كۆمیسیۆن ئەوەیشی ڕاگەیاند: "لە هەڵبژاردنەكان وێنە و ڤیدیۆی كۆن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەش بۆ دروستكردنی گومان و نانەوەی كێشە و گرفتە لە شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان."
ئەوەشی گوت، كە ئەوان وەك كۆمیسیۆن لە ڕێگەی كامێراكانەوە، كە لە بنكە و وێستگەكانی دەنگدان دایانناوە، پێداچوونەوە بەو شوێنانەدا دەكەن، كە پێشێلكاری تێدا ئەنجام دراوە، لە ڕێگەی كامێراكانەوە سەیری دیمەنەكان دەكەنەوە.
جومانە غەلای، هۆشدارییەكی توندیشی دایە دەنگدەران و كارمەندانی بنكە و وێستگەكانی دەنگدانیش، كە هەر كەسێك لەو پێشێلكاریانەی لە ڕۆژی دەنگداندا دەكرێت و بەشدار بووبێت یاخود هۆكاری ڕوودانی ئەو پێشێلكاریانە بووبێت، ئەوا ڕێكاری توندی یاسایی بەرانبەر دەگرنەبەر و دەدرێتە دادگە لەسەر ئەو خروقات و پێشێلكاریانەی، كە ئەنجامی داوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ هەیینی 18ی 10ی 2024، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا