ئەمڕۆ پێنجهشممه 17ی 10ی 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، تیروپشکی دابەشکردنی پێنج هەزار کارتی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دهكات و ههر ئهمڕۆش له سلێمانی شهش ههزار و 577 كارتی زهوی بهسهر فهرمانبهراندا دابهش دهكرێت.
بهپێی زانیارییهكان، هاوپێچ لەگەڵیاندا نەخشەی بنەڕەتیی زەوییەکانیش ڕادەگەیەنێت و زەوییەکان دەکەوێتە ناوچەی ئاشۆکان و دارەشەکران.
لهمیانهی دابهشكردنی كارتی زهوییهكان، به شێوهی تیرۆپشك، سامان عهونی، وهزیری شارهوانی، وتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، وەك قۆناغی یەكەم پێنج هەزار ناو رەزامەندییان بۆ هاتۆتەوە و كارتیان بۆ ئامادە كراوە. ئەو زەوییەی تەرخانكراوە بۆ فەرمانبەران دەكەوێتە باكووری هەولێر و دەكەوێنە ناوچەی نیشتەجێ، ڕووبەرەكەی ٢٠٩٠ دۆنمە. بەپێی نەخشەكەی ٢٠٪ سەوزاییە. لە ٨ گەڕەك پێكهاتووە كە ٤٨٢٦ زەوی لەخۆ دەگرێت بە رووبەری ٢٠٠ مەتر دووجا. پانیی هیچ شەقامێك لەو ناوچەیە لە ١٢ مەتر كەمتر نییە و شەقامی ٣٠ مەتری هەیە. حیسابی هەبوونی هێڵی ترام و هێڵی پاسكیل رەچاو كراوە
گوتیشی، جگە لەم ٥ هەزارە، ٢٣٠٠ زەوی تر بەسەر خانەوادەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێن كە پێشتر فەرمانیان بۆ دەركرابوو بەڵام ڕێكارەكان ئێستا تەواو بوون.
وهزیری شارهوانی ڕاشیگهیاند، لە سلێمانیش هەر ئەمڕۆ ٦٥٧٧ پارچە زەوی لە سلێمانی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت، هەروەها لە گەرمیانیش ٢٤٧٤ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت.
ئهوهشی گوت، بۆچی كرایە چەند وەجبەیەك؟ چونكە وەزارەتەكان بەردەوامن لە ناردنی ناوی فەرمانبەرەكان، بە دڵنیاییەوە لە رۆژانی داهاتوو وەجبەكانی تری ناوی فەرمانبەران ئامادە دەكرێ و لە هەموو سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی نەخشەی پێویست بەپێی ژمارەی فەرمانبەران ئامادە كراوە و ئەم پرۆسەیە لە هەفتەكانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
وەڵام بدەوه