دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی حەوتەم دەست پێ دەكات و ماش و نۆكیشی بۆ زستان تێدایە و برنجەكەش تایلەندییە.
ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی ئۆكتۆبەر، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی حەوتەم بە داتای مانگی ئەیلوول دەستی پێ كرد.
ئاماژە بەوەش كراوە، سەرجەم مادە خۆراكییەكان ئامادەن و ئەم مانگە هەشت مادەی خۆراكی ئامادەیە و بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێن.
لەبارەی مادەكانیشەوە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، برنج، شەكر، زەیت، دۆشاو، نیسك و لەتكەنۆك و نۆك و ماش هەیە.
لەبارەی برنج كە گلەیی زۆری هاووڵاتییانی لەسەرە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، جۆری برنجەكە زۆرباشە و تایلەندییە، دوای پشكین و دڵنیابوونەوە، ئەوجا بۆ بریكارەكان و شارەكان هاتووەتە ناردن.
وەڵام بدەوه