KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ڕۆژی سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. محەممەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە د. محەممەد ئەلحەسسان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری تازەی دا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی یونامی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستیی بەڕێوەچوونی لە کەشێکی ئارام و شەفاف تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه