بەگوێرەی بەدواداچوونی کوردستان پرێس بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون کە ئەگەر تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو پارە لە بەغداوە نەنێردرا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.
پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەست نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان 314 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو بڕی ئەو کورتهێنانە نەنێردرا ئەوا لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
وەڵام بدەوه