بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست دەرچوو، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆرانیش زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە دەدات.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: "بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەرچووە، ئەمڕۆ چەك دەدرێت و پارەیان پێ دەدرێت،" ئاماژەی بەوەش دا، مووچەی مانگێکە و مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵە.
ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
لای خۆیەوە كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: "مووچە و شایستەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست لەمڕۆوە دابەش دەکرێت."
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست 37 هەزار و 933 کەسە و بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وانەبێژەوە کرانە گرێبەست
وەڵام بدەوه