نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی پەلامارەکەی دوێنێی پارێزگای دهۆک لە عێراق دەکات، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی. کوشتنی خەڵکی مەدەنی قبوڵکراونیە، هەروەها وڵاتان دەبێ ڕێز لە پابەندیەکانیان بگرن بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، بە پاراستنی خەڵکی مەدەنیشەوە. پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی کوژراوان دەکەین و هاوسۆزیش بۆ بریندارەکان دەردەبڕین. بەردەوامین لە پشتیوانی بەهێزمان لە سەروەری و ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە.
وەڵام بدەوه