Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ ڕاگەیاندرا کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ شەممە، 12ی 10ی 2024، سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی، كاتی ناردنی تەواوكاریی مووچەی مانگی ئەیلوولی 2024 و كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد.

سەرچاوەیەك بە (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: "تەواوكاریی ئەو كورتهێنانەی لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەیە، سبەی یەكشەممە، 13ی 10ی 2024، دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان."

سەرچاوەكە دەشڵێت: "بەوپێیە بەمزووانە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچە بڵاو دەكاتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە، ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات و لە سێ ڕۆژدا تەواو دەبێت."

سەرچاوەكە ئەوەشی باس كردووە: "وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە مانگی ڕابردوودا، لیستی مووچەخۆرانی مانگی ئاب و ئەیلوولی بەپێی داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە كردووە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا