په‌یجی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی پێشوه‌خته كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له گوندی ئاوبار‌ی شاره‌دێی مه‌یدان له نزیك ده‌ربه‌ندیخان له لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، جگه له ئامێر و ده‌زگاكانی كارگه‌كه، نزیكه‌ی دوو تۆن له ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كه‌پتاگۆنی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و كارگه‌یه‌ی تێدابووه.
ئاماژه‌ی به‌وه كراوه كه ئه‌م كارگه‌یه به ئاگه‌داری و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی سه‌رانی تازه‌ی (ی. ن. ك) دامه‌زرا بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ خسته‌گه‌ڕ تا چاوپۆشی‌یان لێ بكرێت و بابه‌ته‌كه له میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كان بشاردرێته‌وه یا به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره باس نه‌كرێت.
وەڵام بدەوه