Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10 کاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت.
 

ڕۆژی چوارشەممە25ی9ی2024، مەسرور بارزانی،  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە کۆیە لێدا و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەکەین کە خواستێکی دێرینی خەڵکی کۆیە و هەولێر بووە.

 ئاماژەی بەوەش کردبوو دەزانم لە ساڵی 2012ـەوە هەوڵ دراوە و بەردی بناغە بۆ ئەم ڕێگەیە دانراوە، بەڵام بە هۆکاری جیاواز تا ئێستا ئەم پرۆژەیە جێ بەجێ نەکراوە.

 مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، بڕیارمان داوە بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەق وەکوو یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە و بارگرانی ئیداری لەسەر شاری کۆیە کەم دەبێت و تایبەتمەندییەکی زیاتریش بە تەقتەق دەدرێت؛ هیوادارم دیسان ئەمە بکەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان، بە تایبەتی خەڵکی کۆیە و تەقتەق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه