Kurdistan Press - ئەندامانی یەکێتی بە لێشاو ھاتنە ناو ڕیزەکانی پارتی ئەندامانی یەکێتی بە لێشاو ھاتنە ناو ڕیزەکانی پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەندامانی یەکێتی بە لێشاو ھاتنە ناو ڕیزەکانی پارتی

له‌ سنووری لقی 23ی قه‌ره‌چووغ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كرد و به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ، ئەوانەی پەیوەندییان کردووە، پاڵپشتیی لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن و له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌ لیستی پارتی و سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌ن.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی، راگه‌یاند: "له‌ سنووری ده‌شتی هه‌ولێر، خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره‌ و ناوداری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانی پارتییەوە كردووه‌، پارتی ماڵێكی گه‌وره‌ و چه‌ترێكی گه‌وره‌یه‌، به‌خێرهاتنی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ده‌كه‌ین بۆ نێو ریزه‌كانی پارتی و بێگومان جێگه‌ی هه‌موو كه‌سێكی نیشتمانپەروەر له‌ناو پارتیدا ده‌بێته‌وه‌".

به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ ده‌شڵێت: "ئەوانەی پەیوەندییان کردووە، له‌سه‌ر داواكاریی خۆیان په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانی پارتیمانه‌وه‌ كردووه‌ و پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 190ی پارتی ده‌ربڕیوه‌، ئه‌و خانه‌واده‌ گه‌وره‌یە‌ی ده‌شتی هه‌ولێر کە بنەماڵەی حاجی فەیسەڵ گەڵاڵی خەڵکی گوندی ترپە سپیانی ناحیەی شەمامکن، له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌ خزم و كه‌سه‌كانیانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌ن".

كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئێمه‌ وه‌ك پارتی به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكیش به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین به ‌بێ جیاوازی، ئه‌وه‌ی وای كردووه‌ خه‌ڵك له‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بێنه‌ ناو پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی پارتی و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه"‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پارتییه‌وه‌ كردووه‌ بریتین له‌ زیاتر له‌ 300 ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ سنووره‌كه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه