بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ھەتا کۆتایی ساڵی 2024 ھەردوو حکوومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان چارەسەری کێشەکانی مووچه دەکەن و دەشڵێت، لە چەند رۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، چواری ئۆكتۆبەر، مەسعوود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "فەیسبووک" بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە خەرجنەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق.
ڕوونیشی کردەوە،ھەتا کۆتایی ساڵی 2024 ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستانچارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت.
بریکاری وەزارەتی دارایی دەشڵێت: لە چەند رۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی 9 ی ھەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
جێی ئاماژەیە، لەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت كرا و لە ماوەی پێنج ڕۆژدا هەموو وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن.
وەڵام بدەوه