Kurdistan Press - بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان کرد بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان کرد

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازى لە عومەر ئەلکەندەری کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێم کرد.

سەفین دزەیی سوپاسی کونسوڵی گشتی کوەیتی کرد کە لەماوەی کارکردنی هەوڵی دا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ. هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

هەردوولا باسیان لە دوایین پەرەسەرەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى عیراق و ناوچەکە کرد و لوتکەی جەددە کرد. هاوکات ئاماژەیان بە هاوکارى و هەماهەنگى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کرد لەگەڵ کونسوڵگەری کوێت و تیشکیان خستە سەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا. 

عومەر ئەلکەندەری سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کرد کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم، هاوکات ئاماژەی بە پەیوەندی پتەوو مێژووی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و کوێت کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه