ئاژانسی هەواڵی (مێهر)ی ئێران بڵاوی کردەوە، گەنجێکی کورد بە ناوی (ئارەش زرەتەن لهۆنی) وەکوو پارێزگاری کوردستان لە چوارچێوەی ئیداریی وڵاتی ئێراندا دەستنیشان کرا.
ئارەش زرەتەن لهۆن، لەدایکبووی شاری پاوەیە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ئابووریی نێودەوڵەتییە و لە یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەكاندا، وەکوو نوێنەری شاری پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر چووەتە مەجلیس.
لهۆنی پێشتر لە پۆستەکانی سەرپەرشتیاری مانگی سووری کرماشان، فەرمانداری جوانڕۆ، بەرپرسی گشتیی بودجەی مانگی سوور، ئەندامی شوورای شاری سنە، کارگێڕی مانگی سووری کوردستان، ئەندامی شوورای باڵای مانگی سوور و جێگری کاروباری ئابووریی پارێزگاری کوردستان كاری کردووە.
جێی باسە، سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گەورە، پایتەخت و ناوەندی پارێزگای كوردستانە.
وەڵام بدەوه