هه‌ژماری من بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له تۆماركردنی سیستمه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌ته 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئه‌یلوول، هه‌ژماری من بڵاوی كرده‌وه كه له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك 500,000 مووچه‌خۆر تۆمار كراون له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من و ئێسته خاوه‌نی هه‌ژماری بانكین.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئامانجه‌كه‌ش كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكییه بۆ زیاد له یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆری كه‌رتی گشتی له داهاتوویه‌كی نزیكدا.
هه‌ژماری من سیسته‌مێكی بانكییه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به جێبه‌جێكردنی مووچه ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی و خه‌ڵك به ئاسووده‌یی مووچه‌كانیان مانگانه وه‌رده‌گرن.
وەڵام بدەوه