KurdistanPress...

CLOSE

له‌ هه‌ولێر بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

ئەمڕۆ شەممە 2024.9.14،  به‌ ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنى پۆندى بنەسڵاوە، گه‌وره‌ترین پۆندى له‌ سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستانی دانا، کە بە گوژمەی ( 3 ملیار و 856 ملیۆن و 175 هەزار دینار) لە سەر بوجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتى ئاودێری هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشى لە ئەندازیار و تیم و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر، جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە، کە بۆ شارى هەولێر پڕۆژەیەکى گرنگ و ستراتیژییە.
ڕاشیگەیاند، بە پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەوخۆى مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەم، بە  کشتوکاڵ و ئاودێری و دروستکردنی بەنداو و پۆند و کەمکردنەوەى مەترسییەکانی دروستبوونى لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژە جێبەجێکراوە، کەبەشێکیان بە کۆتا هاتوون و بەشێکیشیان لەژێر جێبەجێکردندان، لە نێویاندا دروستکردنى "پۆندی بنەسڵاوە"یە کە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و درێژی (360) مەترە و بەرزیەکەى (17) مەترە و  توانای کۆکردنەوەی (3) ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە، بەتەواوبوونى ئەو پۆندە ڕۆڵی زۆری دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و دروستکردنی زه‌وی به‌رئاو، جگە لەوەی ناوچه‌كەش لە مەترسی دروستبوونی لافاو دەپارێزێت، ناوچەکە دەکاتە ناوچەیەکی گەشتیارى و کەرتی گەشتیاریی لە دەڤەرەکە دەبووژێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه