KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا بەشێكی دیكەی پارەی جوتیارانی هەرێم خەرج دەكات

وتەبێژى وەزارەتی بازرگانیى عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتودا 150 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژى وەزارەتی بازرگانیى عێراق  رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتودا 150 ملیار دینارى پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم خەرج دەکرێت و ئەوەش کۆتا گوژمەی پارەی جوتیارانی هەرێم دەبێت.

باسی لەوەش کرد، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی 250 ملیار دیناری بۆ جوتیاران خەرج کردوە کە 150 ملیاری بۆ هەرێمە کە کۆتا گوژمەی پارەی جوتیارانی هەرێمە و لە چەند رۆژی داهاتودا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرن.

ئەوەشی خستەڕو، هیچ جیاوازییەک ناکەن لەنێوان جوتیارانی عێراق و هەرێم و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هاوشێوەی هەمو جوتیارانی عێراق شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمیش لە کاتی خۆیدا جەرج بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه