ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە شاری سۆران، بەئامادەبوونی ڕێزدار سیداد بارزانی نوێنەری بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێز مەلامستەفا بارزانی هەروەها هەریەکە لە موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و وەزیرانی پەروەردە و تەندروستی، سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەربازی و ژمارەیەک لە هاوولاتیانی دەڤەرەکە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵگای دایک لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بەرێوەچوو.
کۆمەڵگای دایک یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ خزمەتکردنی هاوولاتیانی سنورەکە دروست کراوە کە چەندین بەش لە خۆ دەگرێت وەک سەنتەری ئۆتیزم، خانەی بێسەرپەرشتان، خانەی بەساڵاچووان و پەیمانگای نابینایان و نابیستان و سەنتەری ڕۆژانە.
وەڵام بدەوه