Kurdistan Press - لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی ھەولێر لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی ھەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی ھەولێر

مەسروور بارزانی: لە نزیكەوە بەدواداچوونم بۆ كێشەی كەمئاوی لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر كردووە

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناخەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دانا، دواتر رای گەیاند، لە نزیكەوە بەدواداچوونم بۆ كێشەی كەمئاوی لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكی رای گەیاند، هەولێری پایتەخت چەندان ساڵە لە وەرزی هاویندا كێشەی كەمئاوی هەیە، چەندین ساڵ بوو، بڕیار بوو كۆمپانیایەكی بیانی، پرۆژەی ئیفراز چوار جێبەجێ بكات، بەڵام تا ئێستە ئەو كۆمپانیایە نەیتوانیوە بەپێی گرێبەست هەنگاوی كردەیی بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە بنێت.

زیاتر گوتی، بۆیە لەم دوو ساڵە دوای پەتای كۆرۆنا، وێڕای هەموو گرفت و كۆسپەكان و دۆخی سەختی ئابووری، دامودەزگا پێوندیدارەكانم ڕاسپارد، بە زووترین كات ڕێگەچارەیەك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

باسی لەوەش كرد، بڕیارم دا ئەم بابەتە چی تر دوانەكەوێت و داوام كرد ئەم پرۆژەیەی ئێستا وەكو پرۆژەیەكی فریاگوزاریی خێرا بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی پایتەخت دەست پێ بكات.

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان روونی كردەوە، لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ كێشەی كەمئاوی لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر كردووە و لایەنە پێوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە كێشەكە چارە بكەن، بەڵام بەداخەوە هەندێك لایەن هەوڵیان دا كێشەی دەیان ساڵە و نەهامەتییەكانی خەڵك، بكەن بە كەرستەی بانگەشە و ململانێی سیاسی. 

لە بەشێكی قسەكانی رای گەیاند، كێشەی كەمئاوی بە چەند تانكەرێكی ئاو چارەسەر ناكرێت، بەڵكو پێویستە پرۆژەیەكی وەكوو ئەمە بخرێتە گەڕ كە ئاوی زێی گەورە بگەیەنێتە شاری هەولێر.

پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر، بە گوژمەی 479 ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێ بەجێ دەكرێت و بە ڕێژەی 100٪ـی كێشەی كەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر چارە دەكات. پرۆژەكە لە ماوەی 550 ڕۆژ و زووتریش، لەلایەن هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه