Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی ھەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت لیستی مووچەی مانگی ھەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی ھەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی هەشتی بە لێبڕینی خانەنشینی %10ـەوە گەڕاندووەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

 ناوەڕاستی مانگی هەشت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکان کرد، لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە بکەن و بینێرن. مووچەخۆران مووچەی مانگی حەوتیان بە لێبڕینی خانەنشینی 10% وەرگرتووە، کە مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی 7% بووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی گوت: "وردبینی لە لیستەکان کراوە و زۆربەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت چارەسەرکراون، بەشێکی کەمی ماوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت".

 وەزارەتی دارایی و ئابووری تێبینییەکانی بەغدای لە بابەتی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە چارەسەر کردووە، ئەوانەیشی ناویان هاوشێوەیە لە لیستەکەدا بە ناوی دایکیانەوە بۆ  وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا