Kurdistan Press - کاتی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ راگەیێندرا کاتی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ راگەیێندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ راگەیێندرا

كەشناسێك رای گەیاند بەپێی پێشبینییەكان، ئەگەری هەیە لە نێوان 14 بۆ 17ی ئەیلوول باران لە هەرێمی كوردستان ببارێت.

ئەمڕۆ سێشەم سێی ئەیلوول، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی، راگەیاند، یەكەم بارستە هەوای سارد ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و كەشێكی تەواو پایزی دروست دەكات، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و یەكەم شەپۆلی بارانبارینی پایز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە .

زیاتر گوتی، بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی سەنتەری كەشناسی ئەمەریكی GFS لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، لە نێوان 14 بۆ 17ی ئەم مانگە ئەیلوول، یەكەم بارستە هەوای ساردی پایزی ڕوو دەكاتە وڵاتانی شام و توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی تاوەباران و هەورەبروسكە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.

باسی لەوەش كرد، پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن، كەشوهەوایەكی تەواو پایزی دروست دەبێت و هەست بەفێكی دەكرێت، لە شەواندا پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و گەرمای هاوین كۆچ دەكات بارگەی تێكدەنێ . 

هاوكات بەگوێرەی پێشبینیی سەنتەری كەشناسی كەنەدیGEM  ، پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەدیاریكراوی لە ڕۆژی دووشەم نۆی ئەیلوول تا 12ـی ئەیلوول، كەشوهەوایەكی ناسەقامگیر لە ئەنجامی هاتنی نزمەپەستانی ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست بۆ ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی هەور و تاوەباران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان .

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا