Kurdistan Press - چەند ھەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ھەژماری مووچەکانیان وەردەگرن چەند ھەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ھەژماری مووچەکانیان وەردەگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند ھەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ھەژماری مووچەکانیان وەردەگرن

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، بۆ مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە 63 شوێنی جیاواز، 120 هەزار مووچەخۆر، مووچەكانیان لەڕێگەی سیستەمی (هەژماری من) وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 9ی 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گرفیكێكدا ژمارەی مووچەخۆرانی لە سیستەمی (هەژماری من) بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "120 هەزار مووچەخۆر، لە ڕێگەی (هەژماری من) مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە لەو 120 هەزار مووچەخۆرەدا، "103 هەزاریان مووچەخۆری مەدەنی و 17 هەزاریان پێشمەرگەن."

باسی لەوەش كردووە، كە لە سەرتاسەری كوردستان لە "63 شوێنی جیاوازەوە 193 ئامێری پارەدەر" هەیە، كە مووچەخۆران دەتوانن مووچەكانیان لێ ڕابكێشن.

پڕۆژەی (هەژماری من) پڕۆژەیەكی گشتگیری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران، كە لەو ڕێگەیەوە دەیەوێ مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە مووچەكانیان وەربگرن، ئەوەش سیستەمێكی بانكی جیهانی قبوڵكراوە و لە وڵاتان پەیڕەو دەكرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا