Kurdistan Press - نەشتەگەری لە نەخۆشخانەیەک قەدەغەکرا نەشتەگەری لە نەخۆشخانەیەک قەدەغەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەشتەگەری لە نەخۆشخانەیەک قەدەغەکرا

بەهۆی ژمارەیەک سەرپێچیی تەندروستی، لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر نەشتەرگەری قەدەغە كرا و دەرمانخانەكەشی دادەخرێت و قایمقامی هەولێریش دەڵێت، سەرپێچییەكان مەترسیدارن.

كەسوكاری چەند نەخۆشێک تێبینی چەند سەرپێچییەكی مەترسیداری تەندروستی لە نەخۆشخانەی پار دەكەن و قایمقامییەتی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی لێ ئاگادار دەكەنەوە، دوای چوونی لیژنەیەکی تایبەت دەردەكەوێت، تێبینییەكان ڕاستن و سەرپێچیی زیاتریش هەیە.

بەپێی بەدواداچوونەكان، ئەمڕۆ لیژنەیەكی تایبەتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی لەناكاو چوونەتە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر، دوای بەدواداچوون بۆیان دەردەكەوێت كە لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەكە دەرمانی بێ ستیكەر هەبووە (وەک قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت)، هەروەها ئەو سۆندەیەی كە بۆ سینگ و لووت و نێو برین لە كاتی نەشتەگەری بەكاردەهێنرێت، چەند جارێک بەكارهێنراوەتەوە، لەكاتێكدا دەبێت دوای جارێک فڕێ بدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەو سەرپێچییانەوە بڕیار درا كە هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پار دابخرێن و نابێت هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجام بدرێت، هەروەها دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەش دادەخرێت، ئەمانەی تۆماركراون سەرپێچیی مەترسیداری تەندروستین". لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان پێكدێت و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەكات و پاشان بڕیاری كۆتایی دەدرێت، تاوەکو ئەو كاتە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكە قەدەغە دەكرێت و دەرمانخانەكەش دادەخرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه