Kurdistan Press - تورکیا ھاتە دەکرێت دەنگ لەسەر کوژرانی گەنجەکەی کورد لە ئیستانبوڵ تورکیا ھاتە دەکرێت دەنگ لەسەر کوژرانی گەنجەکەی کورد لە ئیستانبوڵ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تورکیا ھاتە دەکرێت دەنگ لەسەر کوژرانی گەنجەکەی کورد لە ئیستانبوڵ

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕەتی دەکاتەوە هاووڵاتییەکەی کەلەکچی لە ئیستانبوڵ لەسەر "ڕەگەزپەرستی" کوژرابێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامن.

بەرەبەیانیی یەکشەممە، 01-09-2024، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک؛ لەگەڵ چەند کەسێک لە بەردەم هۆتێلی زووریچی ئیستانبوڵ بەشەڕ هاتن و بەهۆیەوە یەکێکیان بە ناوی "حەکیم لوقمان" بە چەقۆ کوژرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 02-09-2024، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕەتی کردەوە، حەکیم لوقمان لەسەر "ڕەگەزپەرستی" کوژرا بێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوو کەس کە هاووڵاتیی پارێزگای باتمانی باکووری کوردستانن، شەڕیان لەگەڵ حەکیم لوقمان، براکەی و ئامۆزاکەیان کردووە و دواتر هەڵاتوون.

کەسوکاری حەکیم لوقمان، ڕاگەیاندبوو، "حەکیم تەنها لەبەر ئەوەی لە خواردنگەیەکی ئیستانبوڵ بە زمانی کوردی قسەی کردووە، لەلایەن چەند گەنجێکی تورکەوە هێرشی کراوەتە سەری و بە چەقۆ کوژراوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا