Kurdistan Press - ژمارەیەکی زۆری موچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە ژمارەیەکی زۆری موچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەکی زۆری موچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە

بەرپرسێکی حکوومی ئەو کەمئەندام و خاوەنپێداویستیی تایبەتانە ئاگادار دەکاتەوە، کە کۆدی بایۆمەترییان نییە سەردانیان بکەن، بە پێچەوانەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

یووسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، ڕاگەیاند: "پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ گشت ئەو کەمئەندامانە دەکرێت، کە بایۆمەترییان نەکردووە، چونکە ئەوەی بایۆمەتری نەبێ مووچەکەی ڕادەگیرێت."

بڕیاری بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان لەسەر ڕاسپاردەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

یووسف چاوشین ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە خەریکی بابەتەکەین، بەڵام لەگەڵ کەمئەندامان، بایۆمەتری بۆ شەهیدان و خانەنشینانیش دەکرێت، بۆ ئەوەی لە بانکەکان قەرەباڵغی دروست نەبێت، ئێمە ناچارین ڕۆژانە کەمتر خەڵک بنێرینە بانکەکان."

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵایەتیی جەختی کردەوە، ئەوانەی بایۆمەترییان نییە دەبێت سەردانیان بکەن و مامەڵەکانیان بۆ ڕێک دەخرێت و دەنێردرێنە بانکەکان.

زیاتر لە 76 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەكانیان لەسەر وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییە و بەشێکیان بایۆمەترییان نەکردووە.

لەسەرێکی دیکەوە، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەت و كەمئەندامانەی سنووری گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە، کە لەڕابردوودا بایۆمەترییان نەکردووە، یاخود ئەوانەی باوک، یاخود کەسێکیان لەجیاتیی ئەوان بایۆمەتری کردووە، دەبێ فۆرمی بایۆمەتری پڕ بکەنەوە، بۆ ئەوەی کۆدی بایۆمەترییان بۆ بکرێت.

لە پڕۆسەی بایۆمەتریی کەمئەندامان، پێویستە کەسەکان خۆیاندا ئامادە بن و کارتی نیشتمانی و ناسنامەی کەمئەندامییان پێ بێت.

ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی هیچ مووچەیەكی دیكەیان نییە، 150 هەزار دیناریان پێ دەدرێت، ئەوانەی خانەنشینشن، یان میراتگری شەهیدانن، مووچەیان 100 هەزار دینارە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه