لە مەڕاسیمێكی شایستەدا، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگەوبان داندراو دەست بە جێبەجێ كردنیان دەكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 9ی 2024، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و خەڵكێكی زۆر، بەردی بناغەی كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگی ڕێگەوبان لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران داندرا.
لەمبارەیەوە، هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 20 ملیار دینار، بەردی بناغەی دروستکردنی جووتسایدی پیشەسازی کۆن ــ گەڕەکی بانە، پارکی نیشتمانی سۆران، شەقامەکانی کۆمەڵگەی گەڵاڵە و شەقامی سەرەکی دیانا ـ سەروچاوە لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داندرا."
ئاماژەی بە لایەنی جێبەجێكاری ئەو پڕۆژانەش كرد، كە لەلایەن كەڤین گرووپەوە جێبەجێ دەكرێن.


وەڵام بدەوه