Kurdistan Press - وادەی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ ئاشکراکرا وادەی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ ئاشکراکرا

بەناوی خودای گەورە سبەی 1/9 پایزی کەشناسی لەنیوە گۆی باکوری زەوی دەستپێدەکات کە لە ڕووانگە فەلەکیەکەوە وەرزی پایز لە 21/9 دەستپێدەکات و لەوکاتەوە بەگشتی کەش و ھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ماڵئاوایی لە وەرزی ھاوین دەکرێت ، سەبارەت بە پلەکانی گەرما بەدرێژای ئەم ھەفتەیە لە کاتەکانی رۆژدا لە ئاستێکی جێگیردا ئەمێنێتەوە بەڵام لەشەواندا کەمێک نزمتر ئەبێتەوە بەڕاورد بە ماوەکانی ڕابردوو . بەگوێرەی پێشبینیەکان ھەفتەی داھاتوو لەنێوان 7/9 بۆ 10/9 ئەگەری یەکەم بارانی ئەمساڵ ھەیە بۆ سەر ناوچەکانمان کە ئەویش لە ئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکە لەسەر دەریای ناوەراست و ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەش و ھەوای وڵاتانی شام و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەبێت ھاوکات جوڵەپێکردنی بارستە ھەوایەکی شێدار لە دەریای سوورەوە بۆ سەر بەرگەھەوای ناوچەکە ئەمەش ئەبێتە ھۆی دروستبوونی حاڵەتێکی ناجێگیری کەش کە لەو ماوەیەدا ناوبەناو ئەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و بارانی پچر پچری پایزەیی لە شوێن و کاتی جیاجیادا وە نزمبوونەوەیەکی کەمیش لە پلەی گەرمی .

کەشناس: اراس جبار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا