Kurdistan Press - لەبارەی دابەشکردنی زەوی زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی دابەشکردنی زەوی زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی دابەشکردنی زەوی زانیاری نوێ گەیشت

شارەوانیی سلێمانی 17 هەزار دۆنم زەویی بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا ئامادە كردووە و رای گەیاند، زەوییەكان دەكەونە ناو ماستەرپلانی شارەكەوە، شارەوانیی هەولێریش ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە.

 پێشتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا پێش 10ـی ئۆكتۆبەر، ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی تەواو بكرێن.

پێشتر كێشە لە شارەوانیی سلێمانیدا هەبوو كە زەوییەكانی ناو ماستەرپلانی شار، ناتوانرێ دابەشی سەر فەرمانبەران بكرێت. زەردەشت رەفیق بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی رای گەیاند، ئەو زەوییانەی لە سنوورەكە بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا ئامادە كراون، نزیكەی 17 هەزار دۆنم زەوی دەبن و سەرجەمیان دەكەونە ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانییەوە.

 لە شارەوانیی سلێمانی ئەو زەوییانەی دابین كراون، بەشێكیان موڵكی هاووڵاتییان و پێویستیان بەقەرەبوو هەیە، حكوومەتی لە هەوڵی قەرەبووكردنەوەیاندایە، بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی، ئەو زەوییانەی بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێن، دەكەونە سنووری ناوچەكانی تاسڵووجە، سۆتكە و تانجەڕۆیشارەكە.

 ئەو ‏پارچە زەوییانە 200 مەترین ‌و بۆ هەر مەترێكیش پێنج هەزار دینار لە فەرمانبەران وەردەگیرێت،‌ واتە نرخی هەر زەوییەك دەگاتە یەك ملیۆن دینار.

كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، رای گەیاند، هەندێك وردەكاری ماوە، ئەوانیش وەك كێشەی یاسایی و موڵكەكان، بەڵام بەگشتی لە كۆتایی ئامادەكارییەكانداین.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی گوت، نزیكەی 100 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەران ئامادە كراون، زۆرینەی ئەو زەوییانەش دەكەونە ناو ماستەرپلانی هەولێرەوە.

لە مانگی سێدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستە سوودمەند نەبوون. بڕیاری دابەشكردنەكە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە.

شارەوانییەكان لە سنووری خۆیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنوورەكەیان تەرخان دەكەن، واتە هەر فەرمانبەرێك لە هەر ناوچەیەك خزمەت بكات، لەو ناوچەیە زەویی بۆ تەرخان دەكرێت، نەك لە شوێنی لەدایكبوون یان نیشتەجێبوونی.     

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه