وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێكیدا مژدەیەك دەداتە ئەو مامۆستا ئایینییانەی، كە خۆبەخشانە وتاری هەیینی دەدەن و ڕایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ساڵی 2024 مانگانە مینحەیەكیان پێدەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی 8ی 2024، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لەماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی گەورەیان ھەبووە لەپڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان وخزمەتکردنی نوێژخوێنان و جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و نیشتمانی و مرۆییەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی."
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "وەک ئەرکی سەرشانمان، بڕیارماندا، کە مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کە (ھیچ داھاتی تریان نییە) لەسەر بوودجەی وەزارەت، تا کۆتایی ساڵی (٢٠٢٤) ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی بەمافەکانیان بگەن."
وەڵام بدەوه