بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چوار تەوەر کراوە، كۆبوونەوە جەختی كردەوە" گەل و نیشتمان لە پێشتر و پیرۆزترن لە جیاوازیەکانمان": تەواوی پەیوەندییەکانمان لە خزمەت ڕەواندنەوەی مەترسیەکان و هەوڵدانە بۆ دابینکردنی ئاسایش و دوورخستنەوەی دەرهاویشتە خراپەکانی ئەو ئاڵۆزیانەیە لە هەرێمی کوردستان دەخەینەگەڕ، مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێن، لەمڕەوەو هانی حکومەتی فیدڕاڵی دەدەین بۆ بەخەمەوە بوونی ئەو بابەتە و چیتر مووچە دوا نەخرێت.


وەڵام بدەوه