Kurdistan Press - مەسرور بارزانی واژۆ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان کرد مەسرور بارزانی واژۆ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی واژۆ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان کرد

بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکوەزیران بارزانی واژۆی لەسەر دەکات. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژۆی خۆی نووسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەرکردووە و ئاراستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کراوە. ژمارەی وانەبێژانی قوتابخانەکان نزیکەی 38 هەزار کەسە، ژمارەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش هەزار و 992 کەسە.

لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە گوتی: مووچەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت. مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکان بڕوانامەی دیبلۆم 400  هەزار و بەکالۆریۆس 500  هەزار دینار دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا