هەولێر دوو پرد لە تووڕەق و گوندی سوێری بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار دروست دەکرێت و هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار، پڕۆژەی دروستکردنی دوو پرد لە تووڕەق و گوندی سوێری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن.
ئاماژە بەوەش دراوە: "تا ئێستا 75%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردنیش تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
ئەوەش خراوەتە روو: "ئەو دوو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێت."
وەڵام بدەوه