لاھور جەنگی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كۆیه، لاهوور شێخ جه‌نگی به‌ناو بازاڕدا ده‌ڕوات، دوو كه‌س ده‌یانه‌وێ "فیكه" لێ بده‌ن و لێی ده‌چنه پێشه‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێ، چیتان ده‌وێ ئێوه ئاسایشن یان كۆماندۆ؟.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وقسانه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاو بووه‌ته‌وه كه سكرتێری لاهوور شێخ جه‌نگی دوو كه‌سه‌كه دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هه‌ست به‌و جموجۆڵه نامۆیه ناكه‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی بوو، به "وشه"ی گوت، خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وری بوون كاتێك له‌ناو بازاڕ بوو، به‌ڵام ئه‌و گومانی له چه‌ند كه‌سێك هه‌بوو كه له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دابوون و پێده‌چوو پێشتر بیانناسێ، بۆیه پرسیاری لێ كردن ئێوه ئاسایشن یان كۆماندۆ.
به گوته‌ی ئه‌و، كۆماندۆ لای لاهوور شێخ جه‌نگی بووه‌ته هێزێكی ناشیرین و خراپ به‌تایبه‌ت دوای كوشتنی چه‌ندان كه‌س له سلێمانی، بۆیه له هه‌ركاتێكدا بێت وه‌ك ئه‌مڕۆ له كۆیه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامانی گرووپی چه‌كداری كۆماندۆ به "سه‌رسه‌ری"ناوبردبوو به‌تایبه‌ت دوای كوشتنی چایچییه‌ك له سلێمانی.
وەڵام بدەوه