ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن، لەبارەی بڕیارەكەوە لە پەیامێكدا سەرۆكی حكوومەت سوپاسی خۆی بۆ مامۆستایان و وانەبێژان دووپات كردەوە.
، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی "ئێكس" بڵاوی كردەوە، بڕیارماندا سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت لە سەر داهاتی ناوخۆ بکرێنە گرێبەست.
لە درێژەی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە، سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژان دەکەم کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
ئەم پەیامەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی كرد بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکوومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی تری عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
وەڵام بدەوه