بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام بدرێت، سێ لایەن تا ئێستە بڕیاریان داوە بەشداریی كۆبوونەوەكە نەكەن و بایكۆتی بكەن
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی بانگەشەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام سێ لایەنی ناو ئەنجوومەنەكە بڕیاری بایكۆتیان داوە.
ڕۆژی پێنجشەم 22ـی ئاب، لە راگەیەنراوێكی بەرەی توركمانی عێراقی یەكگرتوودا هاتووە، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بانگهێشتی ئەندامانی كردووە بۆ دانیشتنی ڕۆژی شەموو كە ئەو ڕۆژە پشووی فەرمییە، بۆ تەواوكردنی سەرپێچییەكانی هوتێل ڕەشید
باسیان لەوەش كردووە، یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە، بانگهێشتی پێكهاتەی توركمان كراوە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانیان بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكانی ئیدارەی كەركووك، بەڵام ئێمە رەتی دەكەینەوە.
هاوكات بەشێك لە عەرەبەكان لە بەیاننامەیەكدا رایان گەیاندووە، بەشداریی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ناكەن و بە نایاسایی دەزانن.
هەرچی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە، بڕیاری داوە بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەكات.
ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە لە هەشتی ئاب بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕگە یاساییەكان و رێككەوتنی لایەنەكان، یەكێتی بە پاڵپشتی و پێدانی تەواوی پۆستەكانی پارێزگای كەركووك بە عەرەب و توركمان، پارێزگاری كەركووكی وەرگرت.
وەڵام بدەوه