Kurdistan Press - کارەبا دەکرێتە 24 کاتژمێر کارەبا دەکرێتە 24 کاتژمێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەبا دەکرێتە 24 کاتژمێر

وەزارەتی كارەبا بۆ یەمەکجار لەلایەن ئەندازیارانی کورد و لەڕێگەی ماستەرپلانێكی نوێوە هەوڵ دەدات کارەبای نیشتمانیی 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.

کارنامەی سەرەکی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتیان، چارەسەرکردنی کێشەی کارەباش لەپێشینەی کارەکانە، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی كارەبا پلانێكی درێژخایەنی داڕشتووە.

 د. زانا میران، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كارەبا گوتی: "بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەزارەتی کارەبا ماستەرپلانەکە لەلایەن ئەندازیارانی كوردەوە بەخۆڕایی داڕێژراوە و بۆ 10 ساڵە". پێشتر لەڕێگەی ئەندازیاری بیانی و كۆمپانیاكانەوە ماستەرپلان دادەنرا و تێچووەکی زۆری هەبوو.

دابەشكردنی كارەبا ڕێكدەخرێتەوە، بەفیڕۆدان كەمدەکرێتەوە، بەرهەمهێنان زیاد دەکرێت و پلان ئەوەیە کارەبای نیشتمانی بکرێتە 24 كاتژمێری.

غازی زیاتر بۆ وێستگەكان دابین دەكرێت، غاز دەگەیێنرێتە ئەو وێستگانەی پێویستیان پێیەتی، هاوكات بەپێی بودجەی بەردەست وێستگەی لاوەكیش دروست دەكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه