Kurdistan Press - لەبارەی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێ لەبارەی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێ

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێکی گەنجینە روونكردنەوە لەبارەی ناردنی تەمویلی مووچە و بابەتی لێبڕینی خانەنشینی دەدەن.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "لە دارایی عێراق ئەوەیان پێ گوتووین، لەو چەند ڕۆژە تەمویلی مانگی حەوت دەنێردرێ، تاوەکوو ئێستا تەنیا لە ژمێرکاریی دارایی عێراق یەک دوو نووسراو کراوە بۆ ناردنی مووچەی چەند دەستەیەک، بەڵام تەمویل نەنێردراوە."

ئەوەشی خستە ڕوو: "دوا شت ئەوەیە، کە لە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق لێبڕینی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەستكاری كردووە و لە 7% بۆ 10% زیادی كردووە، ئەوەش بە بیانووی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو."

لەبارەی چوونی شاند بۆ بەغدا  ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: "هیچ شاندێکی فەرمی ناچیتە بەغدا و وەڵامی هەموو بیانووەکانمان داوەتەوە و هیچ پرسیارێک بێ وەڵام نەماوەتەوە و هەموومان بە دارایی فیدڕاڵی داوە."

بەرپرسی یەکێک له گەنجینەکانی وەزارەتی داراییش ڕاگەیاند: "داوامان لە وەزارەتەکان کردووە سەردانمان بکەن و لیستی مووچەی مانگی حەوت لێبڕینی خانەنشینی بکەنە 10%، لەئەمڕۆوە لیستەکان دەگۆڕدرێن."

ئاماژەی بەوەش دا: "لە بەغدا دارایی عێراق لە مووچەی مانگی حەوت تەمویلەکە لەسەر بنەمای لێبڕینی 10%ی خانەنشینی دەنێرێ."

ئەو بەرپرسی گەنجینەیە گوتیشی: "لیستی مووچەی مانگی هەشت بە دوو شێوە وردبینی کراوە، ئەویش لێبڕینی 7%ی خانەنشینی لێبڕینی 10%ی خانەنشینی و هیچ کێشەیەکی نییە."

سەربەست رەزا، ژمێریاری یەكێك لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "لێبڕینی خانەنشینی 3% زیاد دەكرێت و دەبێتە 10%، ئەوەش داواكاریی دارایی فیدراڵە، لێبڕینی خانەنشینی لەسەر كۆی مووچە و دەرماڵە ناكرێت، بەڵكوو لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەكرێت."

زیاتر گوتیشی: "بۆ نموونە، فەرمانبەرێك مووچەی بنەڕەتی 800 هەزار دینارە، ئەوا 80 هەزار دیناری خانەنشینی لێ دەبڕدرێـت، لەكاتێكدا پێشووتر لە هەرێمی كوردستان لەو 800 هەزار دینارە تەنیا 56 هەزار دیناری لێ دەبڕدرا."

30 رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، كەچی حكوومەتی فیدڕاڵی بەبێ هیچ پاساوێك، هێشتا مووچەی نەناردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه