دەست بەسەرداگرتنی دوو بارهەڵگری بەقاچاخبردنی دەرمانی پزیشکی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەوڵێر راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە لە دەرنگانی شەوی ٢٠٢٤/٨/١٧ لە ڕێگای نێوان (هەولێر/مووسڵ) دەستمان گرت بەسەر دوو بارهەڵگر لە جۆری (گواستنەوەی سوتەمەنی/تەنکەر) و (ساردکەرەوە/بەڕاد)، کە بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی تێدا حەشار دراوبوو.
روونكراوەتەوە، بەدەر لە رێنونییە پزیشکییەکانی هەڵگرتنی دەرمان، کە بەنیازبوون ئەم دەرمانە پزیشکییانە بەشێوەی قاچاخ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دواتر بەفەرمانی دادوەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (هـ ، ع ، ق) و (هـ ، أ ، أ) کە شوفێر و خاوەنی دەرمان و بارهەڵگرەکان بون دەستگیر کران لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
وەڵام بدەوه