Kurdistan Press - گۆڕانكارییەك لە مۆڵەتی شۆفێریی دەکرێت گۆڕانكارییەك لە مۆڵەتی شۆفێریی دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕانكارییەك لە مۆڵەتی شۆفێریی دەکرێت

گۆڕانكارییەك لە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتیدا دەكرێت و ماوەی پێدانی مۆڵەتەكە زیاتر دەكرێت و بڕی پارە و رسووماتەكەیشی ئاشكرا دەكرێت و هاووڵاتییانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیاندراوێكدا، ێشتر مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی، كە خوازیاری بەدەستهێنانی بوون، بەڵام ئێستا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی یەك ساڵ و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵیش، مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن."

بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش داوە، كە چەند مەرجێك بۆ دەرهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی شۆفێری هەیە و دەبێت خوازیاری مۆڵەتەكە جێبەجێیان بكات.

باسی ئەوەش کراوە، كە دەبێت لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە داواكارییەك پێشكەش بكرێت بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی، بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرای كردووە، بۆ ئەو جۆرە مۆڵەتە ڕسووماتی تایبەت هەیە، كە بەمشێوەیە:

-50 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك ساڵ.

-100 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

- 150 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ.

- 50 هەزار دینار لە كاتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

-10هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاریی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە پێداویستییەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی کردووە، کە پێویستە مۆڵەتی شۆفێری بەسەر نەچووبێت، پاسپۆرتی عێراقی پێبێت و بەسەر نەچووبێت لەگەڵ دوو وێنەی مامەڵە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه