Kurdistan Press - ئیسرائیل ڕازییە کۆتایی بە شەڕێکە دێت ئیسرائیل ڕازییە کۆتایی بە شەڕێکە دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ڕازییە کۆتایی بە شەڕێکە دێت

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند "بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دڵنیای كردووەتەوە بە ئاگربەست لە غەززە ڕازییە". دوای بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی دەوحە، ئەمڕۆ 2024-08-19، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی تێلئەڤیڤی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی بابەتەکە کۆبووەوە.  ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ نەتانیاهۆ ئەرێنی بوو و دەڵێت ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەست قبوڵ دەکات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و دەڵێت "ئەرکە" لەسەر حەماسیش کە هەمان کار بکات.بۆ دانوستانی زیاتر و گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لە ئاگربەستی غەززە، بلینکن بەم نزیکانە گەشت بۆ میسر و قەتەر دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه